Kurdistan Press - لەبارەی مووچە زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچە زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچە زانیاری نوێ گەیشت

رێكارەكانی ناردنی مووچە دەستی پێ‌ كردووە، بە ئەگەرێكی زۆر سبەی تەمویلی مووچە دەست پێ‌ دەكات و پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم دووی ئادار، سەرچاوەیەكی باڵا  رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق ئێستە سەرقاڵی وردەكارییەكانی تەمویلكردنی مووچەیە.

زیاتر گوتی، بە ئەگەری زۆر سبەی دەست بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ئەوەیش پاش تەواوبوونی نووسراوی تەواوی فەرمانگە و وەزارەتەكان.

باسی لەوەش كرد، ئەو لیستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدای كردووە، وردبینیی بۆ كراوە و پەسند كراوە.

روونی كردەوە، چاوەڕوانین وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 950 ملیار دینار بۆ دابینكردنی دارایی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكات، دواتر وەزارەتی دارایی و ئابووری راستەوخۆ لیستی مووچە رادەگەیەنێت و بەچەند ڕۆژێك مووچە دابەش دەكرێت.

بۆ لیستی مووچەی مانگی دوو لەسەر داوای عێراق، هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی بەشێوەی پەیرۆڵ ئامادە كرد، بە گوتەی بەرپرسانی عێراق، ئەو شێوازە ئامادەكردنەی لیستی مووچە باشترین شێوازە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه