Kurdistan Press - کاتی ناردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیاندرا کاتی ناردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی مووچەی مانگی دوو ڕاگەیاندرا

لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو تەواو دەبێت و دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینار بنێردرێت.

شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ماوەی پێنج ڕۆژە لە بەغدایە و هێشتا نەگەڕاوەتەوە. کاریان تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراقە لەبارەی لیستی مووچە.

 کەمێک پێش ئێستا سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگاداری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا وردبینیکردن لە لیستی مووچە تەواو دەبێت ڕەنگە زووتریش، ئینجا دەست بە ڕێککارەکانی ناردنی پارە دەکرێت کە بڕەکەی لەنێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینارە.

یەكێک لە ئەندامانی ئەو شاندەی لە بەغدایە ڕایگەیاند  "چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی ئایندەدا لەم هەفتەیە دەست بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی دوو بکرێت، کەوتووەتە سەر ئەوەی وردبینی و ڕێکارە ئیدارییەکان کەی تەواو دەبن". 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتیشی،  ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە ئەم هەفتەیە پارە دەگات.

 لەگەڵ ئەوەی پارە خرایە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، لە هەرێمی کوردستان دەستبەجێ لیستی مووچەی مانگی دوو ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه