Kurdistan Press - هاوكاریی بەڕێز مەسرور بارزانی بەسەر ڕزگاربوانی ئێزدی دابەش دەكرێ هاوكاریی بەڕێز مەسرور بارزانی بەسەر ڕزگاربوانی ئێزدی دابەش دەكرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوكاریی بەڕێز مەسرور بارزانی بەسەر ڕزگاربوانی ئێزدی دابەش دەكرێ

دابەشكردنی هاوكاریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 2 بەسەر ڕزگاربوانی ئێزدی لەدەستی تیرۆرستانی داعش دابەش دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند شوێنێك بۆ پڕۆسەی دابەشكردن دیاری كراوە.
پڕۆسەی دابەشكردنی ئەو هاوكارییە (مینحە) لەم شوێنانە دەبێت:
یەكەم: قەزای شێخان - بنكەی لالش - شەممە 8ی 3ی 2025، بە درێژایی ڕۆژەكە ئەو هاوكارییە دابەش دەكرێ.
دووەم: كۆمەڵگەی شاریا - هۆڵی لالش - یەكشەممە 9ی 3ی 2025، لە كاتژمێر 10ی بەیانی دەست پێ دەكات.
سێیەم: ناحیەی خانكێ - هۆڵی لالش/ قەسرێزدین - دووشەممە 10ی 3ی 2025، لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ دەست پێ دەكات.
چوراەم: كۆمەڵگەی دێرەبوون - هۆڵی لالش - سێشەممە 11ی 3ی 2025، لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ دەست پێ دەكات.
لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش دابەشكردنی ئەو هاوكارییە بەردەوام دەبێت و لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ لە بنكەی لالش لە دهۆك دەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا