Kurdistan Press - پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر

چوار گەڕەكی تری هەولێر كارەبایان دەبێتە 24 سەعاتی، بەمەش 65 هەزار هاووڵاتی سوود لەو پڕۆژە گرنگە وەردەگرن.

لە درێژەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناكییەوە، وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدابینكردنی كارەبای نیشتمانی 24 سەعاتی بۆ چوار گەڕەكی تری شاری هەولێر، ئەوانیش بریتین لە گەڕەكەكانی (زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە) كە نزیكەی 12،500 هاوبەش لەخۆ دەگرن.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە پێشتر 17 گەڕەك بە 65 هەزار هاوبەش، سوومەند بووبوون كە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، كوران، كوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، كرێكاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین). 

بەمشێوەیەش بەكۆی گشتی لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستە 21 گەڕەك و 77،500 هاوبەش و نزیكەی 265 هەزار هاووڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه