Kurdistan Press - ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە

ئەمڕۆ دووشەممە 10/3/2025، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەمڕۆ، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەكانیشدا ئەگەری تاوەباران و دروستبوونی هەورەبرووسكە هەیە، پێشبینیش دەكرێت، بۆ ماوەیەكی كورتخایەن لە سەنتەری شارەكان ببارێت.

پێشبینیی ئەوەش دەكرێت، ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها لە ناوچەكانی بادینان، زیاتر بێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 11/3/2025، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستاندا، ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسكە هەیە، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكان و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان دەبێت، پاشان ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە كاتەكانی ئێوارەشدا كەش سەقامگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکووك: 19 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا