Kurdistan Press - ئاردی ئەم مانگە زۆر باشە و مەیفرۆشن ئاردی ئەم مانگە زۆر باشە و مەیفرۆشن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاردی ئەم مانگە زۆر باشە و مەیفرۆشن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رای دەگەیەنێت كە لە دابەشكردنی بەشەئاردی مانگی دوو بەردەوامن، ئاردەكە جۆرێكی باشە و پێش بەكارهێنانی تاقی كراوەتەوە و نانی لێ دەردەچێت

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئاداری 2025، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی دابەشكردنی بەشەئاردی مانگانە، دەست كراوە بە دابەشكردنی ئاردی مانگی دووی ئەمساڵ، ئاردەكە زۆر باشە و كوالێتیی بەرزە و پێش بەكارهێنانی تاقی كراوەتەوە.

روونی كردەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین ئاردەكە بەكار بێنن و بە قسەی بازرگانان نەكەن و نەیفرۆشنەوە، بە گشتی ئەو ئاردەی لە بەشەخۆراكی مانگانە دەدرێت زۆر باشە و بۆ بەكارهێنان گونجاوە، دەزانین خەڵكێكی زۆر بەكاری دێنن بۆ نانكردن، لە گەنمی ناوخۆی خۆمان بەرهەم هاتووە و بە خەڵك دەڵێین بۆ نانكردن بەكاری بێنن. 

هەر لەوبارەوە ئەكرەم سابیر بریكاری دابەشكردنی خۆراك ڕایگەیاند، ئاردی ئەم مانگە خەڵك بەكاری هێناوە و زۆر باشە و نانی لێ دەردەچێت، بەردەوام كەسانێك ناڕازین و كەسانێكیش رازین، ئاردی بەشەخۆراكیش هەركاتێك باش بێت خەڵك بەكاری دێنن، بەڵام لە هەمان كات كەسانێك كە نان ناكەن دەیفرۆشنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه