Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو کەسانەی خوارەوە گەیشت هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو کەسانەی خوارەوە گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو کەسانەی خوارەوە گەیشت

بەخشینی مانگانەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدرێتە 3 هەزار و 575 ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش داعش.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: "بەخشینی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش."
ئاماژەشی بەوە داوە: "بۆ ماوەی 7 مانگە، 2 هەزار و 128 ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش هاوكارییەكە وەردەگرن و پرۆسەی ناوتۆماركردنیش تاوەكوو 3 هەزار و 575 ڕزگاربوو بەردەوام دەبێ."
ئەوەش خراوەتە روو: "بەخشینی سەرۆكوەزیران بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێدەگات."
روونیش کراوەتەوە: "لەو چوارچێوەیەدا لە 5 شوێنی سنووری دهۆك و زاخۆ، بەشێوەی ڕێكخراو و مانگانە بەخشینەكان دابەش دەكرێن و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێ."
فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشی گەیاندووە: "لە مانگی تەممووزی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند، لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا، پرۆژەكە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەردەوامە."
جەختیش کراوەتەوە: "ئەم هاوكارییە بەردەوامەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سۆنگەی هەستكردنە بەو ئازار و زیانانەی لە هێرشی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بەر كوردانی ئێزدی كەوتووە و بەوهۆیەوە قوربانیی زۆریان داوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا