Kurdistan Press - بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەمان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشمان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە.
ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامدا بین لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا