هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد: "وەزارەتی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بۆردی ئەندازەیی لە ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان، جارێکی دیکە ماستەرپلانی شارەکان بەسەر دەکەنەوە، کام شار ئامادە بێت بۆ ئەوەی ماستەرپلانەکەی ئەبدەیت بکرێتەوە، کاری لەسەر دەکەن".
گوتیشى: "بابەتی دروستکردنی شەقامێکی دیکەی گەورە، جا ناوی بنێین 180 مەتری، یان 200 مەتری، لە ماستەرپلانی شاری هەولێردا هەیە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش هەموو ئامادەکارییەکی کردووە، بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەکاندا جارێکی دیکە پێداچوونەوە بۆ ماستەرپلانی شاری هەولێردا بکرێت، وەک ناوچەکانی پیشەسازی، نیشتەجێبوون، گەشتوگوزار و ئەو شوێنانەی دیکە، کە دەکەونە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و نەخشەدانان و ئاوەدانی، بە مەبەستی کشتوکاڵ، چ زۆنێک لە هەولێر، چ بەشێک لە هەولێر، چ ناوچەیەک لە هەولێر وەک کشتوکاڵ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بۆیە بێ گومان کاریان لەسەر دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و فەرمانگە تایبەتمەندەکان بڕیاریان لەسەر دەدرێت".
ئەوەشی خستە روو، کە دوای تەواوبوونی پرۆژەی 150 مەتری، لە ماستەرپلانی هەولێردایە پرۆژەی 180 مەتری یان 200 مەتری، کە هێشتا ناوەکەی یەکلایی نەبووەتەوە، جێبەجێ بکرێت، بەڵام کەی جێبەجێ دەکرێت و لە چ ساڵێکدا دەبێت، ئەوە هەم کاتی گونجاوی دەوێت و هەم بودجەیەکی زۆری دەوێ، بۆ ئەوەی ئەم بەرنامەیەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ بکرێ.
وەڵام بدەوه