Kurdistan Press - بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە دەستپێشخەرییەکی ناوازەدا و بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمریکا و ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) ، لە ڕۆژانی 23-25ی نیسانی 2025، بۆ یەکەمین جار، لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نزای نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەشداران لە گردبوونەوەیەکی برایانەی هاوبەش و لە کەشێکی ڕووحانی پڕ لە نزا و پاڕانەوە بۆ خوای گەورە، لە هەولێری پایتەخت بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی کۆ دەبنەوە و نزا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن کە پەناگەیەکی ئارامە بۆ گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەیە لە جیهاندا."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه