شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بە دوو تا سێ پلە روو لە نزمبوونەوە دەکەن و کەشێکی پاییزی دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 13/9/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراستەوە سبەی چوارشەممە 14/9/2022، پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمدا بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکان (ھەولێر 36 بە 24 پلە، سلێمانی 35 بە 23، دھۆک 35 بە 23 پلە، ھەڵەبجە 37 بە 23 پلە، کەرکووک 38 بە 26 پلە) لەناوچەکانی گەرمیان 41 پلە بە 26 پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی راپەرین 36 بە 23 پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی سۆران 35 بە 22 پلە دەبێت".
ئەوەشی خستووەتە روو: "ھەر لە ئەنجامی هاتنی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە سبەی کاتەکانی دوای نیوەرۆ با بەشێوەیەکی ناوبەناو چالاک دەبێت بەخێرایی 20 تا 45 کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاواوە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێکی کەم دەبێت".
ئاماژەشی بەوەداوە: "ئەم ھەوا فێنکە دوو سبەی پێنجشەممە 15/9/2022، کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەوێت و پلەکانی گەرما بە گوێرەی ناوچەکان نزمتر دەبنەوە و کەشێکی پاییزی دەبێت".
وەڵام بدەوه