Kurdistan Press - بڕیاری نوێ‌ لەبارەی هاوسەرگیری هەیە و ئەتوانن زێڕ نەكڕن بڕیاری نوێ‌ لەبارەی هاوسەرگیری هەیە و ئەتوانن زێڕ نەكڕن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری نوێ‌ لەبارەی هاوسەرگیری هەیە و ئەتوانن زێڕ نەكڕن

یەكێتیی زانایانی كوردستان، داوا دەكات لە كاتی هاوسەرگیریدا بارسووكی و كارئاسانی بكرێت، ئەوەیش دوای ئەوەی نرخی زێڕ گران بوو.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی نیسان، لە راگەیەنراوێكی یەكێتیی زانایانی كوردستاندا هاتووە، دوای ئەوەی نرخی زێڕ زۆر بەرز بووەوە، یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات، بۆ مارەیی ئافرەتان كارئاسانی بكەن و بارودۆخی قۆناغەكە لەبەرچاو بگرن.

ئاماژە بەوەش كراوە، لەبەرئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری پرۆسەیەكی گرنگە و ئیسلام بایەخێكی زۆری پێ دەدات، بەتایبەت لە پێكهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای رێز و خۆشەویستی و تەبایی، راستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام مارەیی وەك مافێكی شەرعی ئافرەت دیاری كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەر (دروودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوە داوە كە بە خێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەكەی كەم بێت.

روون كراوەتەوە، لەو سۆنگەیەوە كە ئێستە زێڕ زۆر گران بووە و رۆژ بە رۆژ نرخەكەی بەرزتر دەبێتەوە، داوا لە هاووڵاتیبان دەكەین كارئاسانی و بارسووكی لە مارەیی بكەن، ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازە و شتێكی دیاری نەكردووە، بەڵكو هەر شتێكی شایستە و گونجاو بێت، ئاساییە بكرێتە مارەیی و مەرج نییە تەنیا زێڕ بێت.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، گیانی هاوكاری و یارمەتیدان و رەچاوكردنی خزمایەتی و كارئاسانی بۆ گەنجان، بەشێكی دیندارییە و ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانكارییەوە ئەنجام بدرێت، بەختەوەریی زیاتری خێزانی و ئاشتیی كۆمەڵایەتیی پتری بە دواوەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه