ئاراس جه‌بار، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه: "ئەمڕۆ تا دوو رۆژی داهاتوو، بەھۆی مانەوەی بارستەھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، لە سەرەتای ھەفتەی داهاتووه‌وه، 17ى مانگ بۆ 22ى مانگ، کاریگەریی ئەم بارستەهه‌وایه وشک و فێنکە لەسەر ناوچەکانمان نامێنێت، لەم مەودایەدا پلەی گەرما سێ تا چوار پلەی سەدی به به‌راورد له‌گه‌ڵ پله‌ى گه‌رماى ئێستا، بەرزتر دەبنەوە بەڕاوردله 23ى مانگیشه‌وه تا کۆتایی ئەم مانگە، کەشوھەوا ڕوو لە فێنکبوونی زیاتر دەکات، جارێکی دیکە پێشبینیی نزمبوونەوەی پلەی گەرما له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "سەبارەت بە بارانبارین، لە ڕۆژانی 21 و 22ى مانگ، ئەگەری چالاکبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لەسەر ناوچەکانی باکووری سعوودیە هه‌یه، کە بڕێک شێ لە ناوچەکانی باشووری نیمچەدورگەی عەرەبییەوە دەھێنێتە ناوچەکانمانەوە لەگەڵ بوونی ھەوای ساردی سەرەوە، ئەگەری چڕبوونەوەی ھەور لە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمى كورستاندا دەبێت بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ لە ھەندێک کاتدا، واته ھەموو ناوچەیەک ئەگەری نابێت و دیارینەکراو دەبێت".
وەڵام بدەوه