Kurdistan Press - پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

‎فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چاوەڕێی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتین، بۆ ئەوەی دواتر وەک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئەنجامبدەین و وادەی هەڵبژاردن دیاریبکەین.

‎هەریری ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دوورترین ماوەدا، مانگی چواری ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

‎چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا، پارتی و یەکێتی لەسەر دوایین کۆسپەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە، بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بەتایبەت لەسەر سیستەمی هەڵبژاردن، کە یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە داوای فرە بازنەیی دەکەن، لە بەرامبەردا پارتی پێشنیازیکردووە سیستەمی هەڵبژاردن له‌ سه‌دا پەنجا یەک بازنە بێت و سەتا پەنجاش فرە بازنە بێت.

‎ئەگەر هەڵبژاردن بۆ مانگی چواری ساڵی داهاتوو دوابخرێت، پێویستە پەرلەمانی کوردستان لەو ماوەیەدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن کارابکاتەوە، دواتر تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه