بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، تەنھا لە ھەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر یەك ملیۆن و 810 ھەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە.
ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر راگەیاند: "ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، لە ماوەی ھەشت مانگدا ملیۆنێک و 810 هەزار و 362 گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوربەریان كردووە، بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو هاتنی گەشتیاران بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەتەوە".
گوتیشی: "لە کۆی ئەو ژمارەیە 383 هەزار و 12 گەشتیار بیانی بوونە و لە دەرەوەی عێراق هاتوونەتە هەولێر".
ئاماژەی بەوەشکرد: "كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە".
وەڵام بدەوه