Kurdistan Press - مژدەیەکی خۆش 48 پڕۆژەی نوێ لە هەولێر دروست دەکرێت مژدەیەکی خۆش 48 پڕۆژەی نوێ لە هەولێر دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەیەکی خۆش 48 پڕۆژەی نوێ لە هەولێر دروست دەکرێت

لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، لە پێناو ‬كەمكردنەوەی‭ ‬قەرەباڵغیی‭ ‬ناو‭ ‬شار، 48 ‬پرۆژه‌ی‭ ‬ستراتیژی و گرنگ‭ ‬لە‭ ‬سێكتەری‭ ‬ڕێگاوبان ‬جێبەجێ‭ ‬دەكرێت،‌ لەوانە‭ ‬دروستكردنی سێ بەرزە پرد ‬و‭ ‬تونێلی‭ ‬نوێ‭ ‬لە سێ ‬جێگەی‭ ‬شه‌قامی‭ ‬100‭ ‬مه‌تری‭‭‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
چوارشەممە، 07-05-2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا "سەرباری‭ ‬ئەوەی‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬فیدراڵی‭ ‬به‌ربه‌ست‭ ‬بۆ‭ ‬به‌ره‌وپێشچوونی‭ ‬گه‌شه‌كردنی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كات، بەڵام‭ ‬حكوومه‌تی‭ ‬هه‌رێمی‭ ‬كوردستان‭ ‬به‌رده‌وامه‌‭ ‬لە گەیاندنى‭ ‬كار‭ ‬و‭ ‬پڕۆژه‌‭ ‬خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆ ئەومەبەستەش ‬ڕه‌زامه‌ندی‭ ‬وه‌رگیراوه‌‭ ‬بۆ جێبەجێکردنى 48 ‭ ‬پڕۆژه‌ی‭ ‬ستراتیژی و گرنگ‭ ‬لە‭ ‬سێكتەری‭ ‬ڕێگەوبان، لەوانە دروستكردنی‭ ‬به‌رزه‌‭ ‬پرد‭ ‬و‭ ‬تونێل‭ ‬له‌‭ ‬چوارڕیانی‭ ‬مه‌خموور‭ ‬لە سەر‭ ‬شه‌قامی‭ ‬100‭ ‬مه‌تری،‭ ‬كه‌‭ ‬تێچووەكەی‭ ‬30‭ ‬ملیار‭ ‬دینار‭ ‬دەبێت، هەروەها ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬له‌‭ ‬هه‌مان‭ ‬شه‌قام‭ ‬له‌‭ ‬نزیك‭ ‬به‌نزینخانه‌ی‭ ‬ئاكار‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬چوارڕیانی‭ ‬ڕه‌شكین،‭ ‬به‌رزه‌‭ ‬پرد‭ ‬و‭ ‬تونێلێكی‭ ‬نوێ‭ ‬دروست‭ ‬ده‌كرێت‭. ‬"
ئاماژە بەوەش کراوە "لە ‬هه‌مواری‭ ‬ماسته‌رپلانی‭ ‬شاره‌كه‌ش، کە‭ ‬ئێستا ‬له‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬كۆتایی‭ ‬دایه‌‭ ‬و‭ ‬به‌م‭ ‬نزیكانه‌‭ ‬ئه‌نجوومه‌نی‭ ‬شاره‌وانیی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬په‌سندی‭ ‬ده‌كات،‭ ‬زیادکردنی‭ ‬ڕێژه‌ی‭ ‬سه‌وزایی‭ ‬له‌‭ ‬به‌رچاو‭ ‬گیراوه‌‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬ لەوچوارچێوەیەشدا دەستکراوە بە ‬دروستكردنی‭ ‬پاڕكی‌‭ ‬ڕه‌شكین، کە‭ ‬یەکێکە‭ ‬لە‭ ‬گەورەترین‭ ‬پارکەکانی‭ ‬هەولێر‭ ‬به‌‭ ‬تێچووی‭ ‬15‭ ‬ملیار‭ ‬دینار‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ڕووبه‌ری‭ ‬120‭ ‬هه‌زار‭ ‬مه‌تر‭ ‬دووجا‭ ‬زه‌وی‭ ‬له‌‭ ‬قۆناغی‭ ‬جێبه‌جێكردن‭ ‬دایه‌،‭ ‬30‭ ‬هه‌زار‭ ‬مه‌تری‭ ‬ده‌كرێت‭ ‬به‌‭ ‬فریز‭ ‬و‭ ‬11‭ ‬هه‌زار‭ ‬مه‌تر‭ ‬تارتان‭ ‬بۆ‭ ‬شوێنی‭ ‬وه‌رزش،‭ ‬15هه‌زار‭ ‬داریش‭ ‬ده‌چێنرێت‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬20‭ ‬هه‌زار‭ ‬گوڵی‭ ‬جۆراوجۆرو سه‌وزكردنی‭ ‬چوارڕیانی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬بۆ‭ ‬مووسڵ‭ ‬له‌‭ ‬شه‌قامی‭ ‬120‭ ‬مه‌تری‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬ڕووبه‌ری‭ ‬205‭ ‬هه‌زار‭ ‬مه‌تر‭ ‬دووجا‭ ‬به‌تێچووی‭ ‬سێ‭ ‬ملیار‭ ‬و‭ ‬422‭ ‬ملیۆن‭ ‬دینار کە لە ‬قۆناغی‭ ‬جێبه‌جێكردن‭ ‬دایه‌‭.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬"
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: ئەوە جگە لەوەى‭ ‬پڕۆژه‌‭ ‬خزمه‌تگوزارییه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬سه‌رجه‌م‭ ‬گه‌ڕه‌كه‌كانی‭ ‬هه‌ولێر‭ ‬به‌پێی‭ ‬پێویست‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬بووه‌،‭ ‬به‌تایبه‌ت‭ ‬بۆ‭ ‬كه‌رتی‭ ‬8ی‭ ‬حه‌سارۆكان،‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬ماوه‌ی‭ ‬ڕابردوو‭ ‬توانرا‭ ‬چه‌ند‭ ‬شه‌قامێكی‭ ‬سه‌ره‌كی‭ ‬قیڕتاو‭ ‬بكرێن‭ ‬و‭ ‬كۆڵان‭ ‬و‭ ‬شه‌قامه‌‭ ‬نێوخۆیییه‌كانی‭ ‬تێكه‌ڵه‌ڕێژ‭ ‬كران،‭ ‬هه‌روه‌ها‭ ‬له‭ ‬به‌شێكی‭ ‬گه‌ڕه‌كه‌كه‌‭ ‬ڕه‌چاوی‭ ‬بارودۆخی‭ ‬هاووڵاتیان‭ ‬كرا‭ ‬و‭ ‬ڕێگه‌‭ ‬به‌دابه‌ش‭ ‬دووی‭ ‬زه‌وییه‌كان‭ ‬درا،‭ ‬ده‌ستیش‭ ‬كراوه‌‭ ‬به‌‭ ‬ڕێكاری‭ ‬دروستكردنی‭ ‬نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‭ ‬گه‌وره‌‭ ‬له‌و‭ ‬گه‌ڕه‌كه‌،‭ ‬سەرباری‭ ‬گەیاندنی‭ ‬ئاو‭ ‬لە‭ ‬پڕۆژەی‭ ‬فریاگوزارییەوە‭

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه