وەزارەتی پێشمەرگە ناوی ئەو شوێن و لیوایانەی بڵاوکردەوە کە فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە و دەڵێت”رەزامەندی پێدانی زەوی بۆ(٩٥٧٩) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە”.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، دوا بەدوای گەرانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ(٩٥٧٩) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە.
– ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران١٣١ کەس.
– لیوای ٢ی پیادە ٧٠٨ کەس.
– لیوای ٤ی پیادە ١٤٠٠ کەس.
– لیوای ٧ی پیادە ١٦٧٢ کەس.
– لیوای ١١ی پیادە ١٦١٧ کەس.
– لیوای ١٢ی پیادە ١٦٢٢ کەس.
– لیوای ١٧ی پیادە ١٠١٩ کەس.
– لیوای ١٨ی پیادە ١٤١٠ کەس.
ئاماژەی بەوەشداوە، (٩٥٧٩) کەس لەم وەجبەیە سودمەند دەبن و پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
جێی باسە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان دابەشبکات، تائێستا بەشیک لەو کەسانە زەوییان وەرگرتووە، و بڕیاریشە پرۆسەکە بەردەوامی هەبێت تا هەموو سوودمەندان زەوی وەردەگرن.
هەواڵی خۆش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە هات
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هەواڵی خۆش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە هات
1 رۆژ پێش ئێستا
حیزبەکەی عەلی حەمەساڵح تەقەی تێکەوت
1 رۆژ پێش ئێستا
حکومەتی هەرێم هۆشداری بە سوودانی دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
مژدەی خۆش بە خەڵکی هەولێر درا
1 رۆژ پێش ئێستا
مەترسییەکە راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه