سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو دەکات
رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسفکرا و جەختیش لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەک کرایەوە بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسەیە. بەڕێز داودئۆغلو سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بووە و ڕۆڵی سەرۆک بارازانیی بەرز نرخاند.
پێشهات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی تەوەری دیکەی ئەم دیدارە بوون.
وەڵام بدەوه