Kurdistan Press - پێویستە عێراق بە توندى سزا بدرێت پێویستە عێراق بە توندى سزا بدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێویستە عێراق بە توندى سزا بدرێت

دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوایان لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، مارکۆ ڕوبیۆ، کردووە سزای توند بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، وڵاتەکەیان تۆمەتبار کردووە بەوەی بە تەواوی کەوتووەتە ژێر هەژموونی ئێرانەوە و داوای گەڕانەوەیان کردووە بۆ سیاسەتی "زۆرترین گوشار"ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر تاران.

لە نامەیەکی هاوبەشدا، جۆو ویڵسن لە کارۆلاینای باشوور و گرێگ ستیوب لە فلۆریدا ڕایانگەیاندووە کە گیانی زیاتر لە ٤٤٠٠ سەربازی ئەمریکی کە لە عێراق لەدەستچوون بەفیڕۆچووە، و ئاماژەیان بەوە داوە کە وڵاتەکە بووەتە "بووکەڵەی دەستی تاران."

ئەوان ئیدارەی ئۆبامایان بە هۆکاری سەرەکی کێشەکە داناوە و دەڵێن سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما و نێردەکەی برێت مەکگۆرک پشتیوانیان لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، نووری مالیکی، کردووە کە لە سەردەمی دەسەڵاتیدا سەرکوتکردنی سیاسی توند ڕوویدا و بووە هۆی سەرهەڵدانی داعش.

ئەو دوو ئەندامەی کۆنگرێس هەروەها گوتوویانە کە “ئیدارەی ئۆباما زیاتر لە هەڵەکانی خۆیدا ڕۆچوو، پشتی بە میلیشیا پاڵپشتیکراوەکانی ئێران بەست بۆ شەڕی داعش،" و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەی ئەو میلیشیایانە لە عێراق زیاد بکات و ئەم گرووپانە ئێستا "دەسەڵاتێکی بێسنوور"یان بەسەر حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانی عێراقدا هەیە.

ویڵسن و ستیوب داوایان لە واشنتۆن کردووە هەموو یارمەتییەکی دەرەکی بۆ عێراق ڕابگرێت تاوەکوو لە ژێر کاریگەری ئێران دەردەچێت، هەروەها داوای سزایان کردووە لەسەر هاوردەکردنی گازی ئێران لەلایەن عێراقەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێستا تەنها پارەدانی گازەکە لەژێر سزادایە، بەڵام ئێران بەردەوامە لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ عێراق لە بەرامبەر قەرەبووکردنەوەی لە داهاتوودا، ئیدارەی ترەمپ پێشتر لە مانگی ئازاردا ئەو لێخۆشبوونەی هەڵوەشاندبووەوە کە ڕێگەی بە عێراق دەدا کارەبای ئێرانی بکڕێت.

ئەو دوو ئەندامەی کۆنگرێس هەروەها فشاریان کردووە بۆ ئەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پارەدارکەرانی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی بناسێنرێن، ئەوان پێشنیاری سزایان کردووە لەسەر ئەو بانکە دەوڵەتییانەی عێراق کە لە ڕووی داراییەوە پشتیوانی ئێران دەکەن و لەسەر ئەو کەسایەتییە سیاسییانەی کە یارمەتی گەشەکردنی هەژموونی ئێران دەدەن.

لە نامەکەدا هاتووە: "داواتان لێدەکەین هەنگاوی دەستبەجێ بنێن بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتە پێویستانە و دڵنیابنەوە لەوەی کە چیتر سەرچاوەکانی ئەمریکا بۆ پشتگیریکردنی کۆنترۆڵی ئێران بەسەر عێراقدا بەکارناهێنرێن."

 

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه