Kurdistan Press - وەڵامی هەرێم بۆ بەغدا گەیشت وەڵامی هەرێم بۆ بەغدا گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەڵامی هەرێم بۆ بەغدا گەیشت

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی "تەوتین و داهاتی نانەوتی و ڕادەستکردنی نەوت" دەداتەوە. دوای بڕیاری ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و وەزارەتی دارایی و ئابووری بە داتا و ژمارەوە وەڵامی تەیف سامی دایەوە ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران راگەیاند، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 12 ملیۆن بەرمیل نەوتمان ڕادەستی عێراق کرد، بەڵام بەبێ ئەوەی حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی تێچووی ئەو نەوتە بدات. بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی ماددەی 29 پابەندییەکان دەستنیشانکراوە، بڕی %50ـی گومرگ و زەریبە دراوەتە حکومەتی عێراق و ئەم یاسایە وەکو خۆی جێبەجێ کراوە

- سەبارەت بەو خاڵەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی تەوتینی مووچە لە ڕوونکردنەوەکەیان ئاماژەیان پێکردووە، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ دەڵێت: لە ڕاپۆرتی هاوبەشی چاودێری دارایی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هاتووە 365 هەزار فەرمانبەر بە "هەژماری من" مووچەیان وەرگرتووە. لەلایەکی دیکە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەڵێت، ئەمە پرۆسەیەکە قۆناغ بەندییە

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەسەر کۆمەڵێک پرسی دیکە ئەمانەی وت:

-بەپێی یاسای موازەنە ماددەی 60 ئەگەر پارەی موازەنەش نەمێنێت دەبێت پارە مووچە و بژێوی ژیانی خەڵک تەرخان بکرێت. 

- لە ماددەی 121ـی دەستوور پێویستە عێراق بەشێک لە داهاتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی، بەڵامی هیچی نەناردووە.

- مانگانە پێش ئەوەی مووچەی عێراق دابەش بکرێت لیستی مووچە دەنێردرا، بەڵام ئەوان دوای هەموو وەزارەتەکان مووچەی هەرێمی کوردستانیان دەنارد. ئەمە ئەوە دەردەخات عێراق بە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئێوە پلە دوون.

- زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار تەنیا بۆ شایستەی مووچەیە، بەڵام ئەوەی بەغدا ناچێت بەلایەوە ئەوەیە، هەرێمی کوردستان دوو ترلیۆن دیناری بۆ خزمەتگوزارییە گیشتییەکان (تەشغیلی) هەیە، چوار ترلیۆن دیناریش موازەنەی وەبەرهێنانە کەچی هیچیان نەناردووە.

- عێراق لە ساڵی 2015 نزیکەی 185 ترلیۆن دینار قەرز و حەواڵاتی گەنجینەی وەرگرتووە، نزیکەی  79 ترلیۆن سوود و ئەقساتی داوەتەوە. ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 54 ترلیۆن دیناری قەرزی نێودەوڵەتییە، بە هیچ شێوەیەک ئەم پارانە هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە. بەڵام دانەوەی قەرزەکە لەسەر هەرێمی کوردستان حساب دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه