بڕیارە ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری پارتی دیموکراتی کوردستان، لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی بەرامبەر بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، لە پیرمام کۆببنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئایاری 2025، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و بانگهێشتنامە بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانیش نێردراوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەر بووە بۆ ئەو کۆبوونەوەیە و بڕیارە راوبۆچوونی هەموو لایەنەکان بەرامبەر بڕینی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.
گوتەبێژی بارەگای بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا رایگەیاندووە؛ دوو لایەن بە فەرمی پێیان راگەیاندووین کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار نابن کە ئەوانیش بریتین لە رەوتی هەڵوێست و نەوەی نوێ، د. خالیدە خەلیل دەشڵێت؛ هەر بڕیارێک لە کۆبوونەوەکە بدرێت، بریارێکی بەهێزی کوردستانی دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوێک حکوومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە کە ناتوانێت چیدیکە مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو بیانووەی هەرێمی کوردستان پشکی خۆی بە زیادەوە لە بودجە پێدراوە.
لە بەرامبەردا رۆژی 29ـی ئایار، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەو هەنگاوەی وەزارەتی دارایی عێراقی بە بڕیارێکی سیاسی لەقەڵەمدا و رایگەیاند، ئەگەر تاوەکو جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە نەکرێت ،هەڵوێستی رژدیان دەبێت و رایدەگەیەنن.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه