مێژووی خۆی چەند بارە دەکاتەوە، ئاخ نۆکەرایەتی!.
ئومێد خۆشناو
تا پێش چەند ساڵێک بابەتی یەکڕیزی لایەنەکان، تەنھا گوتار بوو، لێ لەڕووی کرداریەوە وانەبوو.
بەداخەوە ئەوەی ئێستا لە عێراقی نا فیدڕالی دەگوزرەێ، ھەر بابەت موچەو بودجە نییە، ئەوەی ھەیە، ئامانج و مەبەست لێی نەمانی کوردستان و باوەڕ نەبوونە بە بوونی کوردستان و دەستوور و مافی گەلانی کوردستان.
دەست پێشخەری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆبونەوەی بەپەلەی لایەنە کوردستانیەکان، فرە ڕەھەندو مانادارو دەرخەری نییەتی گەورەی پارتی لەمەڕ پرسو بابەت گەلێکی گەوەرە بوو.
ئەوەی کاری باش بوو، پارتی گۆتی حزب و لایەنە کوردستانیەکان، ئەوانەشی کە بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کرد، زۆر ئازایانەو بێ شەرمانە ماھیەتی خۆیان لە کوردستانی نەبوون دەرخست، لەنێوان بەرەی گەل و بەرەی قەل ، بەرەی دووەم نۆکەرایەتیان ھەڵبژارد، نەک جارێک ھەزاران جار پیرۆزتان بێت، ئەو نۆکەرایەتی و بێگانەو پول پەرستیە!.
ئاخر مێژووی چۆن چەند بارەنابێ، ئەوڕۆ نییە دەمێکە شتێک بەناوی یەکڕیزی نەماوە، بەڵکو ڕیزی گەل و ڕیزی دژە گەل لە ململانێی قوڵ و توند دان.
سەرچاوە مێژوویەکان پێمان دەڵێن، ئەو نەخۆشیە تازە نییە، لەزەمەنی میرنشینەکانیش ھەر وابووە.
پەیمانی پیرۆز بەنمونە، کەم کەس ھەیە ناوی پەیمانی پیرۆزی بەر گوێ نەکەوتبێ، کە دەڵێی پەیمانی پیرۆز وا دیتە خەیاڵت دەبێ چ ڕێکەوتن و پەیمانێکی گەورەو ستراتیژی واژوو کرابێ، کەچی لە نێوەڕۆک ھەر ھێندە بووە.
ماوەیەکی زۆر بوو میرەکان و کاربەدەستانی میر نشینەکان لەگەڵ یەک دڕ دۆنگ و بێ پەیوەندی بوونە، میر محەمەد پێشنیار دەکات دەعوەتێکی سەرجەم میر نشینەکان بکات و بە بێ ھیچ گفتوگۆیەکی جدی ژەمە نانێک پێکەوە بخۆن، پێشنیارەکەی سەر دەگرێ و پێکەوە ئەو نانە دەخۆن، ئەوە ناوی لێ دەنێن پەیمانی پیرۆز....
ئاخر گریمان ھەرێمی کوردستان لە بوونی ئەو کێشەیەی ھەیە لەگەڵ عێراق، خەتابار بێت، ئەو حزبۆکەی بایکۆتی کۆبونەوەکەی کرد، وا باش بوو بھاتبایەو سەرجەم سەرنج و تێبینی خۆی لەو کۆبونەوەیە بخستبایە ڕوو، بەڵام کەس و لایەنێک ئیڕادەی لەدەست خۆی نەبێ، حەدی چییە بچێتە کۆبونەوەیەک کە ئاغاکەی بە سکرتێری سکرتێرەکەی تەلەفۆنی بۆ بکات و پێی بڵێ بۆت نییە بچیە ئەو کۆبونەوەیە، نەک جارێک ھەزار جار پیرۆزتان بێ، جلی تازەی جاشایەتیت!.
ئیتر ڕۆژان ڕۆژانی لەدوایە، بە پشتیوانی خوای گەورەو ھێزو باوەڕی نیشتیمان پەرستان و بڕوای بڕوا داران بە ڕەوایەتی کێشەی خەڵک و خاکی کوردستان ، لەو ھەورازەش بەسەری بڵندەوە سەر دەکەوین و ئێمە خۆ نەچەمێن و سەربەرز و سەرکەوتوو، ئێوەش وەک ھەمیشە سەرکزو سەر شۆڕ....
دەمێکە ئێمە بەیانمان کردوە، سەری خۆمان پێشکەش بە سەرۆکێک کردوە، نەک نای فرۆشێ، بەڵکوو بۆ ھەمیشە، سەربڵندو و سەرفیرازو سەرمان دەخات، نەک ئەوڕۆ بۆ ھەمیشە ھەژار ئاسا، دەیڵێینەوە، باب و براو کەسمانی بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانی ....

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
فشار لە تەیف سامی کراوە بۆ ڕاگرتنی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
ڤلادیمێر پوتن زۆر توڕەیە لە ئۆکرانیا
1 رۆژ پێش ئێستا
هادی عامری و چارەسەرییەکانی
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرێز مەسرور بارزانی هەواڵی خۆشی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
گران بوونی نان تەواوی شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه