Kurdistan Press - پەیامێک لە سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پەیامێک لە سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی

*سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا دەکات*

ئەمڕۆ دووشەممە 6/2 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا کرد بە بۆنەی خەڵاتکردنی لەلایەن لووتکەی میدیای عەڕەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنی وەک ( کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ) ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز مامۆستا فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا ،

بە بۆنەی خەڵاتکردنتان لەلایەن لووتکەی میدیای عەڕەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنتان وەک ( کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان ڕۆڵێکی دیار و کاراتان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و چاپەمەنیی و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕۆشنبیران  و پەرەپێدانی ئازادیی بیروڕا و ڕاگەیاندنی بەرپرسیار هەیە کە لە خزمەت پرسەکانی هاووڵاتییاندایە. ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و لە تەندروستیدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/6/2

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا