Kurdistan Press - هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ جوتیاران گەیشت هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ جوتیاران گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ جوتیاران گەیشت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هەوڵ دەدەن پێش جەژنی قوربان لە رێگەی سایلۆكانەوە دەست بەوەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم سێی حوزەیران، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لە هاوئاهەنگیدایە بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.

زیاتر گوتی، ئەوان داوایان كردووە پێش جەژنی قوربان دەست بە وەرگرتنی گەنم بكرێت، ئێمەش ئامادەكاریمان كردووە لە رێگەی 11 سایلۆوە وەرگرتنی بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران دەست پێ بكات.

باسی لەوەش كرد، ئەو بەرهەمی گەنمەی پشتی بە باران بەستووە، تۆنێكی بە 800 هەزار دینار و ئەوانەشی بە سیستمی ئاودێری بووە، یەك تۆن بە 850 هەزار دینارە كە لە جووتیاران وەردەگیرێت.

لەبارەی زیاتركردنی بڕی بەرهەمی گەنمی جووتیاران كە لە سایلۆكان لێیان وەربگیرێت رای گەیاند، ئەگەر هەرێمی كوردستان زیاتر لە 400 هەزار تۆن گەنمی هەبوو، ئەوا لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق گفتوگۆ دەكەن بۆ وەرگرتنی زیادەی بەرهەمی گەنم.

ئەمساڵ بەرهەمی جووتیارانی كوردستان بەهۆی وشكەساڵی كەمی كردووە، بەڵام ساڵانی رابردوو بەرهەمەكە نزیك بوو لە یەك ملیۆن تۆن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه