ئەندامێكی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سزادانی به كۆمه‌ڵ و برسیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی دارایی و كارگێڕی به بێ ئه‌نجام و به بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.
سێشه‌ممه، 3ـی حوزه‌یرانی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' نووسیویەتی، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی – چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زۆر ناخۆشدایه.
هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سزادانی به كۆمه‌ڵ و برسیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی دارایی و كارگێڕی له كاتێكی زۆر ناخۆشدایه و به‌بێ ئه‌نجام و به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.
ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتووشیه‌تی: "ئێمه له شاری خه‌ونه‌كان -یۆتۆبیا- ناژین و مێژووی سیاسیشمان ئاماژە بەوە دەکات کە دەستدرێژکار سزا دەدرێت."
یه‌كشه‌ممه، هۆشیار زێباری لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' نووسیویەتی " بەرژەوەندیی محەممەد شیاع سوودانی و چوارچێوەی هەماهەنگیی دەسەڵاتدار چییە کە ڕێک لەم کاتەدا گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ساز دەکەن؟"
ئاماژەی بەوەش کردبوو "ئەمە لە کاتێکدایە وڵات لە هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە، ڕەنگە کێشەی تەکنیکی هەبێت، بەڵام بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، سیاسیی و بەرنامە بۆ دارێژراوە دژی هەرێمێکی دەستووریی، کە بێگومان کاردانەوەی دەبێت."
وەڵام بدەوه