Kurdistan Press - وەڵامێکی توند بۆ بەغدا وەڵامێکی توند بۆ بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەڵامێکی توند بۆ بەغدا

گومرگی هەرێمی کوردستان بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق:
دەروازە سنوریەکانی هەرێم بە یاسایی شەفاف کاری خۆیان دەکەن دەروازە سنوریەکانی عێراقن بە خراپ بەڕێوەبردن ناسراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان وەڵامی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەداتەوە و ئاماژە بەوە دەدات: دەستەکە نایاساییە و تەنیا بۆ گەندەڵی دامەزراوە.

چوارشەممە، 04-06-2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی کاری خۆیان دەکەن.
جەختیش دەکاتەوە "هەرێمی کوردستان سیستمێکی شەفاف و سەردەمیانەی بۆ بەڕیوەبردنی دەروازە سنوورییەکان هەیە کە بەشێوەیەکی یاسایی داهاتەکان کۆدەکرێنەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی لە عێراق هەیە کە سیستمی دەروازە سنوورییەکان بە خراپی بەڕێوەبردن ناسراون. "
بەپێی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان "هێرشی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بۆسەر هەرێمی کوردستان بابەتێکی سیاسییە و بۆ پەردەپۆشکردنی ڕاستییەکانە."
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا جەخت کراوەتەوە، گەندەڵی لە دامودەزگا فیدراڵییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و پەلاماردانی کوردستان بەشێکە لە هەوڵەکانیان بۆ لادانی سەرنج لەسەر شکستی ئیدارەدانی خۆیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا