Kurdistan Press - سلێمانی دژی بەغدا هەڵوێستی ڕاگەیاند سلێمانی دژی بەغدا هەڵوێستی ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سلێمانی دژی بەغدا هەڵوێستی ڕاگەیاند

پارێزگاری سلێمانی رای گەیاند، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵكی كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدراڵەوە، هیچ بۆنەیەكی جەژن بەڕێوە نابەین.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی حوزەیران، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رای گەیاند، لەم جەژنەدا بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەموو خەڵكی كوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدراڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی ((تاوانی نانبڕینی كەسێك، لە سەربڕینی ئەو كەسە؛ گەورەترە))، تەنیا بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرك و سرووت و نەریتە ئاینییە باڵا و باوەكانی كۆمەڵگاكەمان دەگرین.

دەشڵێت، نزای حەجێكی وەرگیراو بۆ حاجیان و بەهێزبوونی ئیرادە و خۆڕاگری و پێكەوەكاركردنی هەمووان، بۆ تێپەڕاندنی لووتكەی نابەرپرسیارێتی و ترۆپكی ستەمكاریی، بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست دەكەین.

باس لەوەش دەكات، دڵنیاتان دەكەینەوە هەموو دامەزراوەكانی حكوومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن.

لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێت، وەك ناڕەزایەتییەك بۆ ئەو دەسەڵاتحوكم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیە و بانگەشەی مافی هاووڵاتی و ئاینداری و پێكەوەژیان دەكەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێكی فەرمیی جەژن بەڕێوە نابەین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا