Kurdistan Press - قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندرا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندرا

قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕۆژانی جەژن راگەیەندرا

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی قەدەغەی ڕۆژانی جەژنی قوربان ئاشکرای دەکات، کە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ قەدەغەیە.

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی قەرەباڵغی دروست دەکەن لە ڕۆژانی جەژنی قوربان رایگەیاند: "ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە، کەوا لەهەر 4 ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ قەدەغەیە".

شوێنی قەدەغە کردنەکەش ڕووندەکاتەوە: "قەدەغەکردنەکە لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان".

هاتووچۆی هەولێر هۆکاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی بارهەڵگڕ و ماتۆڕ ئاماژە پێ دەدات: "ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ودرووست نەبونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگایانە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا