ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بەیاننامەیەك دژی بڕیارەكانی عێراق دەردەكات و رای دەگەیەنێت، حكوومەتی عێراقی فیدراڵ وەك پیشەی چەندان جارەی رابردوو، بیانوویەكی تری هێناوە و شایستە داراییەكانی نەنارد بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی مووچە دابەش بكات، ئەمەش وایكرد هاووڵاتییان نەتوانن وەك پێویست ئامادەكاری بۆ جەژن بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێردا هاتووە، ئاشكرایە مووچە لە هەموو وڵات و ناوچەیەك بە جووڵەی بازاڕ دادەنرێت، بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان كە بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتییان لە كەرتی حكوومی كار دەكەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، پێنەدانی مووچە و دروستكردنی گرفت لە ماوەی رابردوو لەلایەن حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، هەرجارە و بە بیانووی جیاواز و بەتایبەت لە كاتێكدا كە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، وەك نەریتێكی ئاینی ئیسلامی پیرۆز خەریكی خۆ ئامادەكردنن بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز، لە كڕینی پێداویستی و جلوبەرگ.
باس لەوەش كراوە، حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، وەك پیشەی چەندان جارەی رابردوو، بیانوویەكی تری هێناوە و شایستە داراییەكانی نەنارد بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی مووچە دابەش بكات، ئەمەش وایكرد هاووڵاتییان نەتوانن وەك پێویست ئامادەكاری بكەن بۆ جەژن و بووەتە بێ بازاڕی و نیگەرانیی خاوەنكار و كاسبكارانی هەرێمی كوردستانیش، سەرەڕای دروستكردنی كێشە لە هەناردەكردنی بەرهەمەكانی كۆمپانیا، كارگە و بازرگانانی هەرێمی كوردستان بۆ شارەكانی تری عێراق.
دەشڵێن، ئێمە وەك ئەنجوومەنی كارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، دروستكردنی ئەم كێشانە بە سیاسی دەزانین و جگە لە ئازاردانی هاووڵاتییان و بازرگانان و خاوەنكارانی كوردستان، تەگەرە خستنە بەردەم ئەو پرۆسە ئاوەدانكردنەوەیەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت كابینەی نۆ ئەنجامی داوە، هیچی تری لێ نابینین.
روون كراوەتەوە، ئەم كارەی حكوومەتی ئیتیحادی، پێچەوانەی بڕگەكانی دەستووری عێراقە كە هاووڵاتییان وەك یەك مافیان هەیە، هەروەها دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی بەردەوامی داوە، ئەم كارەی حكوومەتی ئیتیحادی جۆرێكی لە سزادانی بە كۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە، هەر ئەمەش لە خۆیدا دژی یاساكانی مافی مرۆڤە كە خۆی لە گەمارۆدانی میلەتێك دەبینێتەوە و دژی هەموو یاسا كارپێكراوە نێودەوڵەتییەكانە.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا دەڵێت، داوا لە كونسوڵگەری و نوێنەرایەتیی بیانی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین، بێنە سەر هێڵ و گوشار بخەنە سەر حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، بۆ لادانی ئەم سزایانە لەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.
بە بەیاننامەیەکی توند وەڵامی بەغدا درایەوە
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ڕووسیا ئۆکرانیا وێرن کرد
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه