Kurdistan Press - سەندیكای پارێزەرانی كوردستان پەیامێکی دژی ڕاگرتنی مووچە لە لایەن بەغدا بڵاوکردەوە سەندیكای پارێزەرانی كوردستان پەیامێکی دژی ڕاگرتنی مووچە لە لایەن بەغدا بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان پەیامێکی دژی ڕاگرتنی مووچە لە لایەن بەغدا بڵاوکردەوە

پارێزەرانی كوردستان: حكوومەتی عێراق لە ژێر گوشاری گرووپێكی لە یاسا دەرچووە

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، ئەو هەڵسوكەوتە نایاساییە وەزارەتی داراییی عێراق كە سزادانی بەكۆمەڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە بەپێی دەستوور و یاسا هەمان ماف و ئیمتیازاتی مووچەخۆرانی بەشەكانی تری عێراقیان هەیە، لەگەڵ پرەنسیپە یاساییەكان یەكناگرێتەوە.

سەندیكاكە لە بەیاننامەكەیدا دەڵێ‌، هەموو لایەك چاوەڕێ بوون كە وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ و حكوومەتی فیدڕاڵ پابەندییەكانی خۆی بەرانبەر هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی كوردستان جێبەجێ بكات و شایستە داراییەكان بەپێی رێكەوتننامەی واژۆكراو بنێرێت، كەچی بەبێ رەچاوكردنی دەستوور و یاسای بودجە و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵ و بێباكانە و یەكلایەنە و بەشێوەیەكی نایاساییی بڕیاریان دا بە ڕاگرتن و وەستاندنی شایستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەران و خاوەن پێداویستیی تایبەت و كەسوكاری شەهیدان.

" ئەو هەڵسوكەوتە نایاساییە وەزارەتی داراییی عێراق كە سزادانی بەكۆمەڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە بەپێی دەستوور و یاسا هەمان ماف و ئیمتیازاتی مووچەخۆرانی بەشەكانی تری عێراقیان هەیە، لەگەڵ پرەنسیپە یاساییەكان یەكناگرێتەوە و ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵیش دەسەڵاتی یاساییی خۆیان بۆ ناردنی مووچە بەكارنەهێنا" سەندیكای پارێزەرانی كوردستان وایان نووسیوە.

هەروەها داواكارن كە حكوومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی داراییی بەو بڕیارەی خۆیان دا بچنەوە و بە زووترین كات، مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و هەرێمی كوردستان بنێرن و نەكەونە ژێر فشارێكی هیچ لایەنێك و ئەجێندای گرووپی لەیاسا دەرچوو. " دیباجەی دەستووری هەمیشەیی عێراق بەبیری دەسەڵاتدارانی عێراق دەهێنینەوە، كە جێبەجێكردنی بڕگەكانی دەستوور زامنی یەكپارچەیی و یەكیەتیی عێراقە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا