دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كات
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممە دۆناڵد تره‌مپ، له ناو فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆیدا، به رۆژنامه‌نووسانی گوت، ئێران بۆی نییه یۆرانیۆم بپیتێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ له نوێترین هه‌ڵوێستیدا به‌رانبه‌ر به ئێران ده‌ڵێت، له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌و وڵاته مافی ئه‌وه‌ی نابێت یۆرانیۆم بپیتێنێت و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی خۆی سوور بێت، ئه‌وا ناچاری ده‌كات به زمانێكی تر قسه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات.
پێویسته بگوترێ دۆناڵد تره‌مپ مۆڵه‌تێكی دوو مانگه‌ی بۆ دانوستان دیاری كردووه كه به‌مزووانه ته‌واو ده‌بێت، هه‌رچه‌نده تا ئێسته پێنج گه‌ڕی دانوستان به‌ڕێوه چوون، به‌ڵام هێڵه سووره‌كان له شوێنی خۆیان ماون، بۆیه ئه‌گه‌ری بژارده‌ی دووه‌م و جه‌نگ زیاتر بووه.
وەڵام بدەوه