Kurdistan Press - دەست بە دروستکردنی شوقەی کرێچیان دەکرێت دەست بە دروستکردنی شوقەی کرێچیان دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دروستکردنی شوقەی کرێچیان دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، لە ھەولێر و سۆران دەست بە دروستکردنی شوقەکان دەکرێت، کە پیشەکیەکی کەم و قیستێکی کەمی مانگانە و بۆ ماوەی ١٥ساڵ دەبێت تا ھەموو قیسەتەکە دەدرێتەوە و ھەر کاتێک ناوچەکانی دیکەش ئامادەبوون لەو ناوچانەش دەست بە دروستکردنی شوقە دەکەن.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ھەولێر و سۆران وەبەرھێنەرێکی ناوخۆیی دەست بە دروستکردنی شوقەکان دەکات و رەزامەندیمان داوە نرخی مەترێک بە ٣٣٠دۆلار دروست دەکات، کە ئێمە سێ جۆرە شوقەمان ھەیە ٨٠ مەتری و ١٠٠ مەتری و ١٢٠ مەتری، ئەوەی ٨٠ مەتری پێشەکی ٤ ھەزار دۆلار دەدات و ئەوەی دەمێنێت بە قیستی ١٥ ساڵ دەدرێت کە مانگانە ١٠٦ دۆلار دەدات و ئەوەی ١٠٠ مەتری پێشەکی ٥ ھەزار دۆلار دەدات و ئەوەی دیکەش بە قیستی ١٥ ساڵ مانگانە دەداتەوە و ئەوەی ١٢٠ مەتری پێشەکی ٦ھەزار دۆلار دەدات و ئەوەی دیکەش ماوەی ١٥ ساڵ مانگانە بە قیست دەداتەوە، کە ھیچ قیستێک ناگاتە ١٥٠ دۆلار مانگانە".
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: "داوامان کردووە کە ھەفتەی داھاتوو راستەوخۆ دەست بە کارکردن بکرێت لە دروستکردنی شوقەکان، ئەمە بۆ ھەولێر و سۆرانە و بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش کەی ئامادەبوون لەو ناوچانەش دەستپێدەکەن و لە ھەموو ناوچەکانیش یەک جۆری نرخ ھەیە و ھەوڵدەدرێت ژمارەی شوقەکانیش زیادبکرێت"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه