به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌موو پله‌كانی گه‌رما دوو تا سێ پله به‌رز ده‌بنه‌وه و كه‌شی ناوچه جیاجیاكانیش ئاسایی و ساماڵ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئه‌یلوول، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، "ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رمایش به‌راورد به دوێنێ دوو تا سێ پله به‌رز ده‌بنه‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "سبه‌ی شه‌موو 24ى ئه‌یلوول، ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رمایش هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ به به‌رزی ده‌مێننه‌وه."
هاوكات به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر 34 پله‌ی سیلیزی و سلێمانی 35 پله و دهۆك 33 پله و كه‌ركووك 36 پله، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌بجه 37 و زاخۆ 33 و سۆران 34 پله ده‌بن و گه‌رمیانیش 42 پله‌ی سیلیزی تۆمار ده‌كات.
وەڵام بدەوه