Kurdistan Press - گەرما بەتیینەکە کۆتایی دێت گەرما بەتیینەکە کۆتایی دێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرما بەتیینەکە کۆتایی دێت

شارەزایەکی کەشناسی دابەزینی پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد تا نزیکەی 10 ڕۆژ گەرمای بەتین کۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی گۆرانکاری ناوازەی کەش و هەوا لەم کاتەی ساڵدا و دابەزینی بارستە هەوا ساردەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، لە سبەینێ دووشەممە، کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی کردوەتە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کۆتایی پێدێت و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی دوو تا سێ پلە نزمدەبنەوە.

دەشڵێت: بۆ دوو سبەی سێشەممە، کاریگەری ئەو هەوا فێنکە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

باسی لەوەشکردووە: بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕۆژدا بەم شێوەیە دەبێت (سلێمانی 35 پلە، هەولێر 36 پلە، دهۆک 36 پلە، هەڵەبجە 37، کەرکوک 38 پلە، ئیدارەی گەرمیان 40 پلە، ئیدارەی راپەرین 38 پلە، ئیدارەی سۆران 36 پلە.

ئەو کەشناسە کوردە ئەوەشی وتووە، بەگشتی تا نزیکەی 10 رۆژی داهاتوو کاریگەری ئەو سیستەمە هەوایانەی باکور لەسەر ناوچەکە بە قۆناغی جیاواز بەردەوامی دەبێت و بە درێژایی ئەو ماوەیە پلەکانی گەرما بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە خوار ئاستی ئاسایی تۆمار دەکرێت جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو کە لەو کاتەی ساڵدا شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕووی دەکردە ناوچەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه