رۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای دەكات كە گفتوگۆكانی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق ئەرێنین و هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنی سەرەتایی، بەڵام هێشتا كۆبوونەوەكان بەردەوامن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ی تەمووزی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط) لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد: ”زیاتر لە سەرچاوەیەك رایانگەیاندووە كە شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی سەرەتایی لەبارەی دەست پێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت و پشكی هەرێمی كوردستان بۆ بەكارهێنانی نەوت لە ناوخۆدا، بەڵام بابەتی شایستەی كۆمپانیا نەوتییەكان هێشتا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.“
هاوكات لە زاری یەكێك لەو كۆمپانیایانەوە بڵاوی كردۆتەوە كە بڕیارە ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان یانیش سێقۆڵی بە بەشداریی نوێنەری حكوومەتی فیدڕاڵی لەبارەی ئەم بابەتەوە بكرێت.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە داوە كە كۆبوونەوەی نێوان شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا چەند كاتژمێرێكی خایاندووە، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی سەرەتایی لەبارەی هەناردەكردنی نەوت، هەروەها رادەستكردنی ٥٠٪ی داهاتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریشە كۆبوونەوەیەكی دیكە بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق لەبارەی هەمان مەبەست بكرێت.
بەپێی راپۆرتەكەی (الشرق الأوسط)، رێككەوتنەكە بەم جۆرەیە:
- هەرێمی كوردستان رۆژانە ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات.
- ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی بەكار دێت.
- لە بەرامبەردا كۆمپانیاكانی بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان ١٦ دۆلار بەرامبەر هەر بەرمیل نەوتێك وەردەگرن، تا ئەو كاتەی كۆمپانیایەكی راوێژكاری تێچووی بەرهەمهێنانی هەر كێڵگەیەكی نەوتی دیاری دەكات، بەڵام بەپێی راپۆرتەكە، تا ئێستا كۆمپانیاكان ڕەزامەندییان لەسەر ئەم ڕێككەوتنە نەداوە.
هەمان ڕۆژنامە لە زاری سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوی كردۆتەوە: ”هەردوو شاند زۆر لە ڕێككەوتنی كۆتایی نزیكن، بە جۆرێك كە ئەگەرێكی بەهێز هەیە تاوەكوو چارەسەرێكی ڕیشەیی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.“

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه