سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، کار لەسەر ئەوە دەکەین دیزاینی دروستکردنی بەنداوێک لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ بکەین، کە کێشەی کەمئاوی کەمدەکاتەوە و کاریگەری ئەرێنی بۆ سامانی ئاژەڵی دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلان کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەی بەنداو دەکات، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سامانی ئاو و بەکارهێنانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بووژاندنەوەی سامانی ئاژەڵ و کشتوکاڵی.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، "دروستکردنی بەنداوێک لەگوندی دێرانەی سنووری قەزای مێرگەسوور هەنگاوی باشی بڕیوە، لەم هەفتەیە لەگەڵ تیمێکی جیۆلۆجی وەزارەتی شارەوانی کۆدەبینەوە و هەڵوەستە لەسەر دیزاینێک دەکەین و گونجاوترینیان هەڵدەبژێرین."
پێشبینی دەکرێت بەنداوەکە لە توانایدا هەبێت دوو بۆ سێ ملیار مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە، لەپاڵ بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و دهۆک دەبێتە یەكێک لە بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه