د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ڕایگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئەمنی، سەربازی و ئیداریی پارێزگاکان ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکارییانە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی بگرنەبەر و داوا لە سوودانی دەکات لێپێچینەوە لە ڕووداوەکە بکات.
هاوکات جەخت لە پێویستیی پاراستنی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل و پاراستنی سەقامگیری دەکاتەوە.
فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بەشێوەیەکی خێرا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بە ئامانجگرتنی پارێزگای کەرکوک سلێمانی پێکبهێنێت.
هەروەها داوادەکەن سەرچاوە و ئاراستەی مووشەکەکان دیاری بکەن و ئەو لایەنانەش ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەو کارەوەن .
وەڵام بدەوه