بەگوژمەی زیاتر لە (929 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی قیڕتاوكردنى (31) شهقامى گەڕەكی ژیانمان دانا
ئەمڕۆ شەممە 2022.9.24، لەگەڵ براى بەڕێزم ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بەردی بناغەی پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی كۆڵان و ئاوەڕۆی گەڕەكی ژیانمان لە شاری هەولێر بەگوژمەى (929 ملیۆن و 745 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 دانا کە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش (150) ڕۆژە.
گەڕەکى ژیان، یەکێک لەگەڕەکە گرنگەکانى شارەکەمان و بە بەردەوامى داواو داخوازى هاوڵاتییانى ئەوبووە کە بەشێک لەو شەقامە ناوخۆیانەى ماون قیرتاو بکرێت، ئەمڕۆ بەخۆشحاڵییەوە بەردى بناغەى ئەم پڕۆژەیەمان دانا، کە ئەویش بریتییە لە قیرتاوکردنی 31 كۆڵان و شەقامی گەڕەکەكە بەدرێژیی 4480 مەتر و بە ڕووبەری 33770 مەتر قیڕتاوكردن لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژیی 2600 مەتر، ئومێد دەکەین پڕۆژەکە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا زووتریش تەواوبکرێت.
لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى ئاوڕدانەوە لەو گەڕەک و شوێنانەى کە کەمترین دەست خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، سەرجەم پڕۆژەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکەین، ئامانجان ئەوەیە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەێنین بە هەموو ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە و کەمترین دەستى خزمەتگوزاریان پێگەیشتووە.
وەڵام بدەوه