وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە بەپەلە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بۆری عێراق - تورکیاوە دەست پێبکاتەوە، چونکە داخستنی زیانی بە سێ کۆمپانیای ئەمریکی گەیاندووە و ئەمەش "قەبووڵنەکراوە".
سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە، ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە.
تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، "زۆر گرنگە حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بەپەلە کاربکەن بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا. بازرگانیی سێ کۆمپانیای ئەمریکی ڕاستەوخۆ زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی داخستنی بۆرییەکەوە. ئەمە قەبووڵنەکراوە. ئێمە چەندین جار داوامان لە هەموو لایەنەکان کردووە کێشەکانیان چارەسەر بکەن و دواخستنی پرسەکە قەبووڵ ناکەین."
بە گوتەی وتەبێژەکە، داخستنی بۆرییەکە جگە لە پەکخستنی گەشەی ئابووریی عێراق و لاوازکردنی بەرژەوەندیی کۆمپانیا ئەمریکییەکان، یارمەتیدەر بووە بۆ زیادبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا. لەمبارەیەوە وتی: "پێویستە ئەم پرسە چارەسەر بکرێت، ئەویش بە زووترین کات."
"بۆرییەکە ڕێڕەوێکی جێگرەوەی گرنگ بۆ گەیاندنی نەوت بە بازاڕەکانی جیهان دابین دەکات، کە سوودی بۆ ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها بۆ ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەش کە لەوێ کار دەکەن. کردنەوەی ئەم بۆرییە لە بەرژەوەندیی ئەمریکا، هەرێمی کوردستان، عێراقی فیدراڵ و تەواوی ناوچەکەدایە."

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لە ئێران قەوما
ئەمرۆ
سوپای پاسداران ئامادەین
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل بریاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
حکوومەتی هەرێمی کوردسان یەکەی نیشتەجێبوون دابەش دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه