Kurdistan Press - فەرمانی گرتن بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەرچوو فەرمانی گرتن بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانی گرتن بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەرچوو

ئەحمەدی حاجی ڕەشید فەرمانی گرتنی بۆ دەرچوو

دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، فەرمانی دەستگیركردن و درانە دادگای بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری دەركرد.

دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، یاداشتێكی دەستگیركردنی بۆ گشت ئەندامانی پۆلیس دەركردووە و تێیدا هاتووە: لەسەرتانە تۆمەتبار (ئەحمەد حەمە ڕەشید ئەحمەد)، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری بە ماددەی یاسایی 226 لە یاسای سزاكانی عێراقی بگرن و بدرێتە دادگا.

لە ماددەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقی هاتووە، هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكوومەت، دادگا و هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامی‌ و دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی‌ و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان سزادانی دارایی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه