Kurdistan Press - شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ٧ی ٢٠٢٥، شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین هەوڵەكانی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی. شاندەكە وەڵامی پێشنیازەكانی حكوومەتی فیدڕاڵییان بردووەتەوە بۆ بەغدا، تاوەكوو گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت و ڕێككەوتنیان لەسەر بكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە سبەی سێشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن كە لەو كۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر رەشنووسی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەدرێت.
پێشتر سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق،  ”بە دڵنیاییەوە لەم رۆژانەدا كێشەی مووچە چارەسەر دەبێ، ئیتر ئەوكات رووڕەشی و ریسوایی بۆ ئەو خۆفرۆش و بەكرێگیراو و جاشانە دەمێنێتەوە کە دەهۆڵ و شاباشی لەناوچوونی ئەو هەرێمەیان لێ دەدا و بوونە زوڕناژەنی نەیارانی کوردستان. بەڕاستی خەڵكی كوردستانیش دەبێ باش بزانێ، ئەوە كێ بوو هەوڵی دەدا مافەكانیان لە بەغدا وەربگرێت و كێیش بوو بۆ كۆكردنەوەی دەنگ هەموو رۆژێك دۆخی دەروونیی خەڵكی كوردستانیان تێكدەدا و بانگەشەی لەناوچوونی هەرێمی كوردستانیان لێ دەدا.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا