Kurdistan Press - پێشمەرگە جووڵەی کرد ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا پێشمەرگە جووڵەی کرد ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشمەرگە جووڵەی کرد ئۆپراسیۆنی ئەنجامدا

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، بە مەبەستی دابین کردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەکە، بەرواری ٦ی تەمووزی ٢٠٢٥، کاتژمێر ٠٤٠٠ی بەیانی، لیوای ١٤ی پیادەی سەر بە فیرقەی ١ی پیادە، بە سەرپەرشتی عمید روکن علمی مزوری فەرماندەی لیوا، لە سنوری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنی ئەنجام دا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، گوندەکانی ئەو سنورە و چیای قەرەچوغ و گەلی تاراوە و مەلا کاغە، کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنین بۆ مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەدا ئەنجام درا، ئەمەش لەپێناو نەهێشتنی جموجۆڵی تیرۆریستان و دابین کردنی سەقامگیری زیاتر بۆ خەڵك و گوندەکانی ناوچەکە، کاتژمێر ٠٨٠٠ی بەیانی کۆتایی هات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه