سبەی بڕیار لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەدرێت
ڕۆژنامەی ئەلمەدای عێراقی ڕایگەیاند ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سبەی دەنگ لەسەر ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات و ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكاتەوە و لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش پەسەند دەكرێت.
ئاشكراشی كردووە، دوای پەسەندكردنی ڕێككەوتنەكە لەلایەن هەردوو ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، مووچەی مانگی ئایار خەرج دەكرێت.
ڕۆژنامەکە دەشڵێت جگە لەوەش ئاماژە بەوەدەدات، حکومەتی هەرێم خۆی بۆ قۆناغی دوای ڕێكنەكەوتنیش ئامادە كردووە.
چەند سەرچاوەیەك بە ڕۆژنامە عێراقییەكەیان ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بەجددی بیر لە كشانەوە لە هەڵبژاردن دەكاتەوە لە ئەگەری چارەسەر نەكردنی پرسی مووچە.
وەڵام بدەوه