ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، کەمێک پیش ئێستا و لەنێو بازاڕی ڕەحیماوای شاری کەرکووک لەلایەن ژمارەیەک كەسەوە هێرش دەکرێتە سەر کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ و برینداری دەکەن. کێشەكەی نێوان ئەو كارمەندە و كەسەكانەوە، بەهۆی سزادانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە بووە، کە سەرپێچی كردووە و ئەویش سەرپێچییەكەی تۆمار كردووە، مشتومڕ لەنێوانیاندا دروست دەبێت و دواتر بە چەند كەسێكەوە هێرشی دەكەنە سەر و برینداری دەكەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئێستا كارمەندی هاتوچۆكە، لە بنكەی پۆلیسی ڕەحیماوا سكاڵای یاسایی تۆمار كردووە، بەڵام هێشتا هێرشكاران دەستگیر نەكراون.
وەڵام بدەوه