Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ مووچە خۆران گەیشت هەواڵی خۆش بۆ مووچە خۆران گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ مووچە خۆران گەیشت

پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەكرێت و ئاشكراشی دەكات: "تەنیا ناو دەرچوون نییە، بەڵكوو ئەمجارە راستەوخۆ فەرمانبەر ژمارە و تاپۆ و شوێنی زەوییەكەی پێ دەدرێت."

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند: "لە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگە و كارمەندانی ناوخۆ لەناو سەنتەری شاری هەولێر، نزیكەی 60 هەزار سووودمەند دەبن و لەدەرەوەی شاریش نزیكەی 45 هەزاریان سوودمەند دەبن."

ئاماژەی بەوەش دا: "رەنگە لەو هەفتەیەدا كارەكان تەواو نەبێت، بەڵام لە هەفتەی داهاتوودا لە شاری هەولێر دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات."

ئاشكراشی كرد، دابەشكردنی زەوییەكانیش شارەوانی بە شارەوانی دەبێت و ئەو زەوییانەی ئامادەن دابەش دەكرێن، گوتیشی: "پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەشێوەیەكی خێرا دەڕوات بەڕێوە و تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان ماندوونەناسانە كارەكانی خۆیان دەكەن و بەردەوامن و پڕۆسەی دابەشكرنی زەوی گەیشتە قۆناغی كۆتایی."

هەر فەرمانبەر و مامۆستا و پێشمەرگەیەک و كارمەندێكی ناوخۆ كە ‏هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.

پارێزگاری هەولێر هەواڵێكی دڵخۆشكەری بۆ پێشمەرگە و فەرمانبەران و هێزەكانی ناوخۆ راگەیاند و گوتی: "ئەمجارە تەنیا ناو دەرچوون نییە، بەڵكوو ئەمجارە راستەوخۆ فەرمانبەر ژمارە و تاپۆ و شوێنی زەوییەكەی پێ دەدرێت، ئەوەش مافی فەرمانبەران و مووچەخۆرانە و بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و جێبەجێ دەكرێت."

ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024 وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه