ئەندامێكی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان، وەزیرەکان و لیژنەکانی عێراق، تەنیا بۆ دواخستنی پابەندییەکانە.
سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیوویەتی: حکوومەتی سوودانی بە بیانووی وەردەکاریی تەکنیکی خۆی لە پابەندییەکان دەدزێتەوە.
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە داوە، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان، وەزیرەکان و لیژنەکانی عێراق، تەنیا بۆ دواخستنی پابەندییەکانە.
باسی لەوەش کردووە، سوودانی دەسەڵاتی تەواوی هەیە دەستبەجێ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
وەڵام بدەوه