چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆرانی هەرێم لە کۆتا رۆژەکانێتی و یەکلا دەبێتەوە …
بەس بۆ وەبیرهێنانەوە ئەو موناقەشەو وتوێژە توندەی دوێنێ 2025/7/8 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و دکتۆر فؤاد حسێن وەزیری دەرەوە لەسەر پرسی موچەو بودجەو شایستە داراییەکانی هەرێم رویدا ..
بەندە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بە نامەیەکی دورو درێژ بەرێزان قیادەی هەرێمم لێ ئاگادار کردەوە بە تەفاسیل و بە زانیاری و دۆکیومێنتی دروست کە ئەم پێشهاتانە روودەدات، وە نیەتی خراپتریشیان هەیە ئەگەر ئەم بابەتانەیان بۆ بچێتە سەر، قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێی دەکەن، من چەند مانگێك لە بەغداد بووم پیلان و عەقڵیەتی ئەوانم خوێندەوە كە نیەتیان چیە بەرامبەر بە هەرێم و دەستكەوتەكانی، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 2025/1/11 بە ئامادەبوونی وەزیرە کوردەکان لە بەغداد و بەشێک لە سەرۆکی کوتلە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە وردی ئەم دۆخەی ئێستام بۆ باسکردن کە روودەدات.
ئەو کاتەی من باسم لەم پلانانە کرد کە دژی هەرێم بەرێوەیە هەندێک بەرپرسی باڵای کورد لە حکومەتی بەغداد و هەندێک پەرلەمانتاری کورد لە بەغداد لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کە لێیان تێک نەچێت پێچەوانەی من قسەیان کرد .
بەکورتی ئەوەی روودەدات بەرامبەرمان لە بەغداد سێ هۆکارە :
یەکەم؛ پیلانێکی سیاسی زاڵمانەیە و بریارێکی نادەستوری و نادادییە
دووەم؛ بانگەشەی پێشوەختەی لایەنەکانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
سێیەم: دەستی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی ناو هەرێمە کەبەردەوام جێبەجێکاری پلانەکانی هەندێک لایەنی شۆڤێنی عێراقین لە هەرێم .
رێباز حەملان
وەڵام بدەوه