پارتی وەفادار بوو لەگەڵ هەرکیەکان و گەورەیی نواند
هەرکیەکان ئازان، کوردن، زۆرینەیان پارتین و شەهید و قوربانی زۆریان داوە بۆ کوردستان و پارتی.
پارتی ئازایانەتر گەورەیی خۆی نواند و نەیهێشت هێزە ئەمنیەکانی زیانێکی ئەوتۆ بە هەرکیەکان بگەیەنن و نەکەوتە ژێر کاریگەری هەندێ میدیای نابەرپرس و سیاسەتی فاشلی پشت ئەو میدیایانە کە چەندین جار ئێمەیان توشی پێکدادان و کوشتن و بڕین کردووە لە سنوری خۆمان.
ئەوەی ئەمێنێتەوە لەو ڕووداوە لایەنە یاساییەکەیەتی کە نابێت فەرامۆش بکرێت، دەبێ یاسا سەروەر بێت بەبێ جیاوازی و دەبێت برایان و دۆستانیشمان لە هۆزی هەرکی بە سینگ فراوانیەوە ملکەچی یاسا بن.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک
وەڵام بدەوه