کوردستان پرێس: پارتی بریار دەدات.
پارتی بریاری کۆتایی دا، پارتی تەنها 48 کاتژمێر بە بەغدا دەدات، مووچە نەنێرێت دەکشێتەوە. سەرچاوەیەکی باڵا بۆ کوردستان پرێس راگەیاند، پارتی 48 کاتژمێر بە حکوومەتی سوودانی داوە، ئەگەر بەغدا تا 48 کاتژمێری دیکە بریاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت، هەڵوێستی خۆی رادەگەینێت، کشانەوەش لە پرۆسەی سیاسی عێراق یەکێک لە بژاردەکان دەبێت، لو یەکەم هەنگاویش فراکسیۆنی پارتی لە ئێستاوە بایکۆتی هەموو دانیشتنەکان دەکات. هەروەها ئەم سەرچاوە زیاتر وتی، پارتی ئەمریکاش ئاگادارکردووە، کە چیتر قبوڵ ناکات، تا 48 کاتژمێری دیکە بەغدا پارەی مووچە نەنێرێت، بریاری کۆتایی دەدەین پاشگەز نابینەوە.
وەڵام بدەوه