به‌بڕیاری كۆمسیۆن....ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه سزا ده‌درێن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی 7ی 2025، د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زانیاری تازه‌ی له‌سه‌ر سزادانی هه‌ندێك كاندید ئاشكرا كرد.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد، چەند کەسێک بەر لەوەی بە فەرمی ببنە کاندید، ده‌ستیان كردووه به بانگه‌شه‌كردن ئه‌مه‌ش له‌كاتێك دا پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانه.
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، له‌سه‌ره‌تادا ئه‌مه وه‌كو پێشێلكاری تۆماركرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانمه‌وه به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژێكی دیكه ده‌ست ده‌كه‌ین به‌سزا دانیان چونكه هێشتا كاتی بانگه‌شه ده‌ستیپێنه‌كردووه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌م كاندیدانه ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی شایستەییان بێ ته‌واو نه‌كراوه وه‌كو كاندید.
وەڵام بدەوه